Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:17

مەسعوود پزیشكیان: رۆژی هەینی رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا واژۆ دەكەین

کوردستان TV
100%

سەرۆك كۆماری ئێران ئەمرۆ دووشەممە بەفەرمی وادەی واژۆكردنی رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمریكا ئاشكرا كرد.

مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: لەگەڵ ئەمریكییەكان رێككەوتووین رۆژی هەینی داهاتوو لە جنێف رێككەوتنی نێوانمان واژۆ بكەین.

پێشتریش ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاوی كردبووەوە كە رۆژی هەینی رێككەوتنی ئاشتی نێوان ئێران و ئەمریكا واژۆ دەكرێت. جەختیشی كردبووەوە كە لەگەڵ واژۆكردنی رێككەوتنەكە، بەفەرمی گەرووی هورمز بەڕووی كەشتییە نەوتی و بازرگانییەكان دەكرێتەوە و سەرجەم ئابڵووقەكانیش هەڵدەگیرێن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی تا ئێستا بڵاوكراونەتەوە، ڕێوڕەسمی رێككەوتنەكە لە شاری جنێفی پایتەختی سویسڕا بەڕێوەدەچێت، جەی دی ڤانس جێگری دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رێككەوتنەكە واژۆ دەكەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.