ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، بەشداریکردنی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ کە مانگی داهاتوو له ئەنقەرە، گرنگە بۆ سەقامگیری هاوپەیمانی سەربازی له ناوچه‌كه‌دا.
ئەردۆغان له دیدارێكدا بە پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارەکەی ڕاگەیاندووە، "ئاماده‌بوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەشداری لوتکەی ناتۆ دەکات، هەنگاوێکی گرنگە بۆ سەقامگیری هاوپەیمانییەکە له ناوچه‌كه‌دا و دڵخۆشین به‌وه."
لای خۆیه‌وه، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، ترەمپ بڕیاری داوه بەشداری لوتکەی ناتۆ بکات له ئه‌نقه‌ره‌ی توركیا، كه بڕیار وایه له لوتكه‌كه‌دا 32 وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانییەکە کۆببێتەوە، لە ڕۆژانی 7 و 8ی تەمموزدا.
تره‌مپ، چەندین جار ڕەخنەی خۆی لە ناتۆ گرتووه كه له پرسی جه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی زۆر بێ هه‌ڵوێست بووه، به‌تایبه‌ت لەو کاتەوەی ئەوروپییەکان ڕەتیانکردەوە بەشداری ئەو شەڕە بکەن کە لەگەڵ ئیسرائیل دژی ئێران ده‌ستیان پێكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.