ئاژانسی مێهری ئێرانی نزیك له حكوومه‌تی ئێران دوای هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ڕایگەیاند،هیچ تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی شیراز تۆمار نەکراوە.
هه‌ر ئه‌مرۆ دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان كرده‌وه، له هێرشه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌مدا سوپای ئیسرائیل سیستمەکانی بەرگریی ئێران و فڕۆکەخانەی شیرازیان كردووه‌ته ئامانج.
جگه له‌وه هه‌ر ئه‌مرۆ گوتەبێژی سەربازیی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "له هێرشەکانی ئه‌مرۆماندا وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی توند سیستمەکانی بەرگریی ئێرانمان كرده ئامانج و سه‌ركه‌وتوو بووین."
لەلایەکی دیکەوە، ڕادیۆی ئیسرائیل ڕوونی کردەوە کە "هێزی ئاسمانی بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر قوڵایی خاکی ئێران و هێرشەکان فڕۆکەخانەی شیرازیان لە باشووری ئێران پێكاوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.