کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومرە رایگەیاند، دوای ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ناکاو هاتووتە پێش هەموو ئەو حاجیانەی کوردستان کە لە رێگەی ئاسمانیەوە گەشتیان کردبوو بە سەلامەتی گەیشتنەوە کوردستان و ئەو حاجیانەی کوردستانیش کە ئێستا لە شاری مەدینە ماون هەموویان سەلامەتن و هیچ کێشەو گرفتێک لە ئارادا نیە.
کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومرە هەروەها ڕایدەگەنێت تاوەکوو ئێستا 3320 حاجی کوردستان بە ڕێگەی ئاسمانی گەڕاونەتەوە کوردستان و تەنها 1800 حاجی کوردستان لە شاری مەدینە ماون و بڕیاریشە سەرجەمیان لە ڕێگەی وشکانییەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.