ئەمڕۆ یەکشەممە،دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا ، رایگه‌یاند، هیچ مه‌رجێكی پێش وه‌خته له‌لایه‌ن ئێران به‌تایبه‌تی هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر پاره‌ی بلۆككراوی ئێران قه‌بوڵ ناكه‌م و هه‌ڵناگرم، ده‌شڵێت سه‌ره‌تا ڕێككه‌وتن ئینجا هه‌ڵگرتنی سزاكان.
دۆناڵد ترامپ،لە چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی (ئین بی سی نیوز)ی ئه‌مه‌ریكی گوتی: "ئه‌وه له ئه‌جێندای سیاسه‌تی ئیمه‌دا نییه كه لوبنان بەشێک بێت لە ڕێککەوتنێکی کورتخایەن لەگەڵ ئێران‌دا. "
له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر پاره‌ی بلۆككراوی ئێران تره‌مپ زیاتر گوتی: سڕکردنی پارەی ئێران یان هەر سزایەک پێشوەختە لە چوارچێوەی هەر ڕێککەوتنێکدا له‌گه‌ڵ ئێران ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه.
ده‌شڵێت: سه‌ره‌تا پیشاندانی نیازباشی و ڕێككه‌وتن، ئینجا هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر پاره‌ی بلۆككراوی ئێران كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت له 12 ملیار دۆلار زیاتر بێت.
تره‌مپ ئاماژەی بەوەشکرد : ئەگەر ئێران ڕەفتاری چاک بێت و کاری باش بکات، ئەوا ئێمه‌ش ده‌ست به گفتوگۆكانی دانوستان دەکەینه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئەگەر بگەینە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، کار لەگەڵ ئێران دەکەین بۆ گەڕاندنەوە و هاوسه‌نگ كردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.