بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما جێگیرە و بارانبارین بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: تا کاتەکانی ئێوارە ئاسمان لە هەولێر، سلێمانی، ئیدارەکانی سۆران، ڕاپەڕین و بەشێک لە گەرمیان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە و ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و بارانبارینی ناوبەناو هەیە. بەڵام لە سنووری دهۆک و زاخۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بۆ سبەی دووشەممە 8ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کات و ناوچەشدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەی گەرما هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دەبن و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | یەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 36 | 37 |
| سلێمانی | 33 | 34 |
| دهۆک | 36 | 36 |
| چەمچەماڵ | 36 | 37 |
| پیرمام | 30 | 31 |
| زاخۆ | 37 | 37 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.