ئهمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی شارۆچکەکانی لوبنانی کرد، ئهوهش دوای هۆشدارییەکانی ئیسرائیل له ڕۆژانی رابردوودا بۆ هاووڵاتییانی سڤیل بۆ چۆڵکردنی ناوچهكانیان.
لوبنان و ئیسرائیل لەم هەفتەیەدا ئاگربەستێکی مەرجداریان ڕاگەیاند، کە پێویستە حزبوڵڵای لوبنان تەقە بوەستێنێت و لە نزیک سنوورەکان بکشێتەوە، ههروهها سوپای لوبنان لە ناوچەی تاقیکردنەوە لە باشوور جێگیر بێت.
بەڵام حزبوڵڵای لوبنان ڕێککەوتنەکەی ڕەتکردەوە و داوای ئاگربەستی تەواوەتی و کشانەوەی تەواوی ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان کرد.
ئەمڕۆ هەینی، نەبیح بێری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، حزبوڵڵا ئامادەیە لە باشوور بکشێتەوە هاوتەریب لەگەڵ کشانەوەی ئیسرائیل لەو ناوچانەی کە داگیریکردووە، ئهوهش بۆ ئاگربەستێکی هەمەلایەنە.
لەلایەکی دیکەوە، ئەڤیچای ئەدرای، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی 9 شارۆچکە و گوند كرد كه دەکەونە باکوری ڕووباری لیتانی كه دەستبەجێ شوێنی خۆیان چۆڵ بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.