دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە توندی ڕەخنەی لەو یاسادانەرانەی ناو ئەنجومەنی نوێنەران گرت، چ لە پارتی دیموکرات و چ لە پارتی کۆماری، کە دەنگیان داوە بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی جەنگ لە دژی ئێران.
ترەمپ لە کاردانەوەیەکی تونددا ڕایگەیاند: "کێ کارێکی وای نانیشتمانی ئەنجام دەدات؟" ئاماژەی بەوەش دا کە یاسادانەران لەم ساتەوەختە هەستیار و یەکلاکەرەوەیەدا، پێگەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لاواز دەکەن و دەبنە ڕێگر لەبەردەم هەوڵەکان.
هەروەها ترەمپ هێرشی کردە سەر دیموکراتەکان و ڕایگەیاند کە ئەوان تەنیا مەبەستیان دژایەتیکردنی ئەوە و گوتی: "دیموکراتەکان لەلایەن 'نەخۆشیی دژایەتیکردنی ترەمپ' (Trump Derangement Syndrome) ئاراستە دەکرێن، لە کاتێکدا ئەوان باش دەزانن کە دانوستانەکان لە چ قۆناغێکدان."

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.