Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 13:27

شاره‌وانی هه‌ولێر شۆفێران له‌ داخرانی چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شێكی شه‌قامی 120 مه‌تری چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی داده‌خرێن.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی شاره‌وانی هه‌ولێردا هاتووه‌: بەهۆی دەستکردن بە پرۆسەی چاککردنەوەی شەقامی 120 مەتری، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێرانی بەڕێز دەکاتەوە لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 2026/6/4، بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی لۆد و قەرەباڵغی و بۆ ئەوەی کارەکان بە خێرایی بەڕێوەبچن، سبەینێ ئەم ڕێگایانەی خوارەوە بۆ هاتووچۆ بەکارنەهێنن..

1- سایدی سه‌ره‌كی ڕێگای پیرمام به‌ره‌و هه‌ولێر، بەدیاریکراوی لە سووڕانەوەکە بەرەو شاری ئیتاڵی (2) لەسەر شەقامی 120 مەتری.

2- شەقامی 120 مەتری، لە نێوان بەرزە

پردی بەحرکە بەرەو بەرزە پردی پیرمام (بەدیاریکراوی لە بەردەم گوندی ئارام تاکو بەرزە پردی پیرمام).

شاره‌وانی هه‌ولێر ده‌شڵێت: داوا ده‌كه‌ین شۆفێرانی بەڕێز ڕێگای بەدیل بەکاربهێنن تا دووربن لە قەرەباڵغی و هاوکاریتان جێگای ڕێز و پێزانینە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.