له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست به مامه‌ڵه‌ی زه‌وی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و به‌شێك له‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌توانن كارتی زه‌وییه‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ئه‌م هه‌واڵه خۆشه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی زه‌وییه‌كانیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئاگاداری فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە دەکەینەوە، ئەوانەی ناویان لە لیستی خواره‌وه هه‌یه، رۆژی یەکشەمە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە بکەن بە مەبەستی وردبینی و وەرگرتنی کارتی زەوییه‌كانیان.
له ڕێگه‌ی (ئه‌م لینكه) لیستی ناوی فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگرنه‌وه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.