Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 21:48

ماركۆ ڕۆبیۆ: تره‌مپ سه‌رۆكێكی خه‌وتوو نییه‌

کوردستان TV
100%

مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی دانیشتنێکی کۆنگرێس بە توندی بەرگری لە توانا مەعریفیەکانی دۆناڵد ترەمپ کرد و ئەو نیگەرانیانەی ڕەتکردەوە كه‌ له‌باره‌ی توانا و ته‌ندروستیی عه‌قلی تره‌مپ دروست بووه‌.

ڕوبیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی: با بە سادەیی باسی بکەم، ڕەنگە ڕێبازە سیاسییەکەی تره‌مپتان بەدڵتان نەبێت، ڕەنگە ئەو بڕیارانەی کە داویه‌تی بەدڵتان نەبێت، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە سەرۆکێکی خەوتوو نییە و بەدەست هیچ تێکچوونێکی مەعریفیەوە ناناڵێنێت.

ئه‌م نیگه‌رانییانه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌  تێد لیۆ کۆنگرێسمان و نوێنەری دیموکراتەکان له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا رایگه‌یاند، تره‌مپ لە کاتی کۆبوونەوەکاندا دەخەوێت و گومانی لە توانا مەعریفیەکانی تره‌مپ دروست كرد.

ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە کە هاوکات وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكاش کاردەکات، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "تەنانەت نازانم چۆن لێدوان لەسەر ئەوە بدەم، تەنها ئەوە نەبێت کە بڵێم ئەوە شتێکی گاڵتەجاڕانە و بێمانایە، باوەڕیش ناکەم لە ساتێکی وەها گرنگدا لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا هیچ بڕیار و هه‌ڵه‌یه‌ك ڕوویدا بێت."

تێد لیۆ كۆنگرێسمانی دیموكراته‌كان له‌ وەڵامی ڕۆبیۆدا گوتی: بەردەوام بە لە درۆکردن.

دواتر ڕوبیۆ بۆ ئاماده‌بووانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاروبار‌ی ده‌ره‌وه‌ له‌ كۆنگرێس زیاتر گوتی، ترەمپ شەو و ڕۆژ کاردەکات، بۆ ماوەی کاتژمێرێکی زۆر، هەموو ڕۆژێک بە خێرایییەکی نامرۆڤانە له‌ جوڵه‌ دایه‌ و خه‌وی زۆر كه‌مبووه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.