Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 06:41

لە دهۆک حاڵەتێکی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

کوردستان TV
100%

لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک، تووشبوونی پیاوێکی 47 ساڵان بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێندرا.

بەپێی زانیارییەکانی ئومێد نزار، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە دهۆک، تووشبووەکە تەمەنی 47 ساڵە و دانیشتووی شنگالە، لە 1ـی ئەم مانگەدا بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادیی فێرکاری لە شاری دهۆک.

پزیشکانی نەخۆشخانەکە دەستبەجێ گومانیان لە دۆخی تەندروستیی نەخۆشەکە کردووە، بۆیە پشکنینی پێویستی بۆ کراوە و نموونەی خوێنەکەی بۆ پشتڕاستکردنەوە ڕەوانەی بەغدا کراوە. 

دوێنێ سێشەممە 2ـی حوزەیران، ئەنجامی پشکنینەکان گەڕاونەتەوە و دەرکەوتووە کە ئەو هاووڵاتییە هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.