Erbil 31°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 06:41

دووەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوای کرد

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، کۆچی دوایی دووەم حاجی کوردی لە وڵاتی سعوودیە ڕاگەیاند.

کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ، حاجی (یاسین ڕەجەب خەمۆ ڕێکانی) تەمەن 70 ساڵ، کە دانیشتووی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێرە، لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد."

گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەم حاجییە دوای ئەوەی بەسەرکەوتوویی پرۆسەی حەج و فەریزە ئایینییەکانی تەواو کردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی سپاردووە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات و ڕایگەیاندووە، کە بڕیارە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ئەنجامدانی نوێژ لەسەر تەرمەکەی، هەر لە شاری مەککە بە خاک بسپێردرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.