Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 07:52

ئێران وردەکاریی کۆتا دەقی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا هەڵدەسەنگێنێت

ئەمه‌ریکا و ئێران
کوردستان TV
100%

ئاژانسی مێهری ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ئێران هێشتا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنە بۆ کۆتا دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەگەری لەگەڵ ئەمریکا بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی فەرمی ڕادەست نەکردووە.

سەرچاوەکە کە بە کەسێکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێران وەسف کراوە، ڕایگەیاندووە: مێژووی ئەمریکا لە شکاندنی بەڵێنەکان و ئەو بێ متمانەییە مێژووییەی کە هەیە، وایکردووە ئێران بە شێوازێکی زۆر توند و ورد مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسەدا بکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، تاران بە پشت بەستن بە ئەزموونەکانی ڕابردوو، لەم دانوستانانەدا بەدوای بەدەستهێنانی دەستکەوتی ڕاستەقینەدا دەگەڕێت و نایەوێت بچێتە ناو ڕێککەوتنێکەوە کە گەرەنتی جێبەجێکردنی نەبێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.