وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4 گەیشتووە و کۆتایی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی حوزەیران، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی پێنجشەممە 4ـی حوزەیرانی 2026، دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.