بڕیار وایه له‌سه‌ر داوای فه‌ره‌نسا و چه‌ند وڵاتێكی تری جیهانی و یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی لوبنان ڕۆژی دووشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه کۆبوونەوەی بەپەلەی خۆی ئه‌نجام بدات.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه نائاسایی ده‌بێت و هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: له كۆبوونه‌كه‌دا بڕیار وایه سنوورێكی مرۆیی بۆ شه‌ڕی ئیسرائیل و حزبوڵڵا دابنرێت تا زیانه مرۆییه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.