Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 16:03

سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ئێران دەدات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێستا بۆ وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ئێران، لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان کۆدەبێتەوە و گەمارۆ دەریاییەکان هەڵدەگیرێت و ئەو کەشتییانەی لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان.

ئەمڕۆ هەینی 29ـی ئایار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە (ترووس سۆشیاڵ) ڕایگەیاند: ئێستا لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان کۆدەبمەوە بۆ وەرگرتنی بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە ئێران دەبێت ئێران ڕازی بێت بەوەی کە هەرگیز نابێتە خاوەنی چەک یان بۆمبی ئەتۆمی.

هەروەها گوتی: "دەبێت بەپەلە و بەبێ هیچ رسوماتێکی تێپەڕبوون، گەرووی هورمز بە ڕووی جووڵەی کەشتیوانیی بێکۆتوبەنددا بە هەردوو ئاراستەکەدا بکرێتەوە".

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت: "ئێستا گەمارۆ دەریاییەکەمان هەڵدەگیرێت و ئەو کەشتییانەی لە گەرووەکەدا گیریان خواردووە، دەتوانن دەست بە پڕۆسەی گەڕانەوە بۆ نیشتمان بکەن".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمریکا و چین هاوکاریی ئێران دەکەن  بۆ دەرهێنانی تۆزی ئەتۆمی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.