Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 21:44

ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا و كەسێك گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەسەر ڕێگەی سەرەکی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک ڕووی دا و لە ئەنجامدا سێ کەس بوونە قوربانی.

ئازاد تەها گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک رايگەياند: ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هۆندای سۆناتا لە نزیک گوندی پەلاسان سەر بە شارەدێی ڕۆڤیا کۆنترۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا.

راشیگەیاند: بەهۆی سەختیی ڕووداوەکە بەداخەوە دەستبەجێ كەسێك گیانی لەدەست دا.

گوتەبێژى هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەش دا كە جگە لە گیانلەدەستدانی كەسێك، هەروەها دوو کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

فۆتۆ: ئەو ئۆتۆمبێلەی لە رووداوەكەدا وەرگەڕاوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.