Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 17:01

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

لە دوا کۆبوونەوەکانیدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەممار ئەلحەکیم ڕێبەری ڕه‌وتی نیشتمانیی حیکمە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پشتیوانیکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاری و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکان كردەوە .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.