ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق عادل عەبدولمەهدی کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا، عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان کرد و ستایشی ڕۆڵ و ڕێبەرایەتیی مێژوویی سەرۆک مەسعود بارزانی وەک ڕێبەرێکی نیشتمانی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد.
هەروەها باسی لە گرنگیی سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا کرد کە ڕۆڵی ئەرێنی و باشی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و لەیەکنزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن دەبێت.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی و هەڵوێستی دۆستانەی عادل عەبدولمەهدی کرد بەرامبەر مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.