بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆوە باران و هەورەبرووسکە لە هەرێم دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی لە ساماڵ و پەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. لە دوای نیوەڕۆوە ناجێگیرییەک لە کەشوهەوادا دروست دەبێت و پێشبینی تاوەباران و هەورەبرووسکە لە سەنتەری پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت. هەندێک کات بارانەکە بە شێوازی لێزمە بارانی کورتخایەن دەبێت. پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەممە 20ـی ئایار، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری کەمێک باران و هەورەبرووسکە لەسەر لووتکەی چیاکان هەیە. پلەی گەرما جێگیر دەبن و لە هەندێک ناوچە گۆڕانکارییەکی کەمیان بەسەردا دێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 28 | 27 |
| سلێمانی | 26 | 27 |
| دهۆک | 26 | 26 |
| هەڵەبجە | 29 | 29 |
| زاخۆ | 26 | 26 |
| چەمچەماڵ | 29 | 29 |
| سۆران | 19 | 18 |
| پیرمام | 24 | 24 |
| گەرمیان | 31 | 31 |
| حاجی ئۆمەران | 13 | 14 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.