Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 10:34

ڕۆیتەرز: جەنگی ئێران لانی کەم 25 ملیار دۆلار زیانی بە کۆمپانیا جیهانییەکان گەیاندووە

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە شیکردنەوەیەکی نوێدا بڵاویکردەوە، کە جەنگی ئێران بووەتە هۆی زیانێکی دارایی یەکجار گەورە بۆ کۆمپانیاکانی جیهان، کە بڕەکەی لانی کەم 25 ملیار دۆلارە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ڕۆیتەرز بۆ ڕاگەیەندراوی فەرمیی کۆمپانیاکان، ئەو کۆمپانیایانەی لە ئەمریکا، ئەورووپا و ئاسیا کار دەکەن ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەرزبوونەوەی نرخی وزە، پەککەوتنی زنجیرەی دابینکردن و داخستنی ڕێڕەوە بازرگانییەکان بەهۆی چالاکییەکانی ئێران لە گەرووی هورمز، هۆکاری سەرەکیی ئەم زیانە داراییانەن.

داتاکان ئەوە نیشان دەدەن کە لانی کەم 279 کۆمپانیا بە شێوەیەکی فەرمی ڕایانگەیاندووە کە جەنگی ئێران وای لێکردوون ڕێکاری بەرگری و خۆپارێزی بگرنە بەر بۆ کەمکردنەوەی زیانە داراییەکانیان.

ئەم ئامارانە دەریدەخەن کە کاریگەرییەکانی ململانێ سەربازییەکانی نێوان ئێران و نەیارەکانی تەنیا لە چوارچێوەی ناوچەکەدا نەماوەتەوە، بەڵکو گورزێکی قورسی لە ئابووریی جیهان و بازرگانیی نێودەوڵەتی وەشاندووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.