Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 09:31

سی ئێن ئێن: پنتاگۆن لیستی ئامانجەکانی بۆ لێدانی ئێران ئامادە کردووە و چاوەڕێی فەرمانی ترەمپە

کوردستان TV
100%

سی ئێن ئێن لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) لیستێکی وردی لەو ئامانجە سەربازی و ستراتیژییانە ئامادە کردووە کە لە ئەگەری دەرچوونی فەرمانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، هێرشیان دەکرێتە سەر.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پنتاگۆن زنجیرەیەک پلانی سەربازیی داڕشتووە کە تێیدا دامەزراوەکانی کەرتی وزەی ئێران و بەشە گرنگەکانی ژێرخانی وڵاتەکە وەک ئامانجی سەرەکی بۆ هەر گورزێکی نوێ دەستنیشان کراون.

سی ئێن ئێن ئاشکرای کردووە، کە ڕۆژی یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی چین، لە یانەیەکی گۆڵف لە ویلایەتی ڤێرجینیا لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیدارەکەی کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی داهاتوو بەرانبەر بە تاران. لە کۆبوونەوەکەدا هەر یەک لە جەی دی ڤانس جێگری سەرۆک، جۆن ڕاتکلیف بەڕێوەبەری CIA و ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەت ئامادە بوون.

هەرچەندە وردەکاریی تەواوی کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بە پێی سەرچاوەکان ترەمپ زۆر نیگەران و بێ ئومێدە لە بەردەوامیی گەمارۆکانی سەر گەرووی هورمز و ئەو کاریگەرییە نەرێنییەی کە داخستنی گەرووەکە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دروستی کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.