بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی كردۆتەوە، لە ماوەی شەڕ و هێرشەكان بۆ سەر ئێران، فڕۆكە جەنگییەكانی هەردوو وڵاتی سعوودییە و كوێت بارەگای میلیشیاكانیان لەناو خاكی عێراق بۆردومان كردووە.
ئاژانسەكە لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای ئە وڵاتانە گواستوویەتییەوە: فڕۆكە جەنگییەكانی سعوودییە و كوێت چەند بارەگایەكی گرووپ و میلیشیاكانی سەر بە ئێرانیان لەناو خاكی عێراق بۆردومان كردووە.
راشیگەیاندووە: بۆردومانەكان لە كاتی شەڕ و لە ماوەی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجامدراون.
هەروەها رایگەیاندووە: هێرشەكان وەك تۆڵەسەندنەوەی ئەو هێرشانە بوونە كە لە ئێران و لە عێراقەوە كراونەتە سەر ئەو وڵاتانە.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەم هێرشە ئاسمانییانە لەلایەن هەردوو وڵاتی سعوودییە و كوێتەوە زۆر بەنهێنی ئەنجامدراوە و رێگە نەدراوە هیچ زانیارییەك لەبارەیانەوە ئاشكرا بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.