Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 22:11

ئاگر لە كابیەنەیەكی سەنتەری پشكنینی هاوسەرگیری لە هەولێر كەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر ڕوونكردنەوە لەبارەی رووداوی كەوتنەوەی ئاگر لە یەكێك لە كابینەكانی سەنتەری پشكنینی هاوسەرگیری لە شاری هەولێر دەدات.

تەندروستی هەولێر لە روونكردنەوەكەدا دەڵێت: لە کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە یەکێک لە کابینەیەکی سەنتەری مەئموون دەباغ بۆ پشکنینی پێش هاوسەرگیری کە کۆگای پێداویستی تاقیگەی سەنتەر بوو، رووی دا.

دەشڵێت: تیمەكانی ئاگرگوژێنەوەی بەرگریی شارستانی گەیشتە شوێنەکە و لە ماوەیەکی کورتدا ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا: خۆشەبەختانە لە رووداوەكەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبوو و تەنیا زیانی ماددی تۆمار کرا.

جەختیش كرایەوە كە لەپێناو ئەوەی هۆکاری ڕاستەقینەی ئاگرەکە دیاری بکرێت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لیژنەیەکی تایبەتمەندی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوەی تەواو لە رووداوەكەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.