Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 18:20

ڕووسیا: دەبێت پشتگیری لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران بکرێت بۆ ڕێگری لە هەڵگیرسانەوەی شەڕ

کوردستان TV
100%

مۆسکۆ جەخت لەسەر پێویستی پشتیوانیکردنی گفتوگۆکانی نێوان واشنتن و تاران دەکاتەوە، بە مەبەستی ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی کردەوە دوژمنکارانەکان و پێکدادانی سەربازی.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ڕووسیا لە ڕۆژی هەینی، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئیماراتییەکەی، جەختی لە گرنگی دیپلۆماسی کردووەتەوە.

 لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە داوە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەرخستنی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران زەرورەتێکی هەنووکەیین بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە پەرەسەندنێکی سەربازی نوێ لە ناوچەکەدا.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوای توندبوونەوەی دووبارەی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران دێت، کە تێیدا مۆسکۆ داوا دەکات لایەنە ناوچەییەکان و نێودەوڵەتییەکان فشار بخەنە سەر پرۆسەی دیپلۆماسی بۆ پاراستنی سەقامگیری.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.