Erbil 31°C پێنجشەممە 18 حوزەیران 21:16

پارێزەری نێرگز محەمەدی: تەندروستی نێرگز بەتەواوی تێكچووە و لەنێوان ژیان و مردندایە

کوردستان TV
100%

پارێزەری نێرگز محەمەدی چالاكڤانی مافەكانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی رایگەیاند، بارودۆخی تەندروستی نێرگز محەمەدی زۆر خراپ بووە و تەنانەت ئێستا لەنێوان ژیان و مردندایە.

شیرین ئەردەكانی پارێزەری نێرگز محەمەدی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە پاریس رایگەیاند: قەت هێندەی ئەمجارە ترسمان لەسەر ژیانی نێرگز محەمەدی نەبووە، رەنگە ئەو لە هەر كاتێكدا ژیانی كۆتایی بێت و بمرێت.

ئەم لێدوانەی شیرین ئەردەكانی پارێزەری نێرگز محەمەدی لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو تەندروستی نێرگز لەنێو گرتووخانە تێكچووبوو و لەهۆش خۆی چووبوو، بەپەلە گەیەنرابووە نەخۆشخانە و راستەوخۆ لە چاودێری چڕ خەوێنرابوو.

نێرگز محەمەدی تەمەن 53 ساڵ كە لە ساڵی 2023 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ بەخشرابوو، لەماوەی رابردوودا چەند جارێك لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیر كراوە، دوایین جاریش لە ناوەڕاستی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو بوو كە دەستبەسەر كرا، دوای دادگاییكردن زیاتر لە 18 ساڵ سزای زیندانیكردنی بەسەردا سەپێنرا.

 نێرگز محەمەدی بەهۆی هەڵمەتەكانی دژی سزای لەسێدارەدان و باڵاپۆشی زۆرەملێ لە ئێران بەشی زۆری كاتەكانی ژیانی لە زیندان بەسەربردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.