Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 17:52

لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی بڕینی دار دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیس دوو هاووڵاتییان دەستگیر کردووە کە سەرقاڵی بڕین و گواستنەوەی داری سروشتی بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە 30ـی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: " لە لایەن کارمەندانی بازگەی ئاسایشی ئەزمەر، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (گاز)ـدا گیرا کە ژمارەیەک داری سروشتی بڕاوەی بارکردبوو".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەسەر ئەو سەرپێچییە دوو هاووڵاتی دەستگیرکران و پاشان ڕادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەک کراون، بە مەبەستی کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.