Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 16:53

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی تایبەت بەو بیانیانە دەردەکات کە لە ڕێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی تایبەتی بۆ هاوکاریکردنی ئەو بیانیانە دەرکرد کە لە ڕێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بە هەر هۆکارێک نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان درێژ بکەنەوە یان نەیانکردووەتە نشینگە، یاخود نشینگەیان هەبووە و بەسەرچووە.

رۆژی دووشەممە 27ـی نیسانی 2026، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەپێى ئەو دەسەڵاتەى پێمان دراوە لە یاساى وەزارەتى ناوخۆ ژمارە (6ـى ساڵى 2009). بڕیارماندا بە:


یەکەم: ئەوانەى دەیانەوێ لە کوردستان بمێننەوە و نشینگەى نوێ دەربکەن یان کارتى نشینگەیان نوێ بکەنەوە، پێویستە لەماوەى (90) نەوەت ڕۆژى کارکردن سەردانى یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى نشینگە بکەن و تەنیا (25%)ى کۆى گشتى سزاکانى دواکەوتن کە لەڕێنماییمان ژمارە (1ـى ساڵى 2021) هاتووە، لێیان وەردەگیرێت.

دووەم: ئەوانەى دەیانەوێت هەرێمى کوردستان بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتى خۆیان، بەهەمان شێوەى خاڵى یەکەم مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و مۆرى دەرچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى نشینگە وەردەگرن.

ئەم فەرمانەی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕۆژى دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەى (90) نەوەت ڕۆژ بەرکار دەبێت. وەزارەتەکە  هۆشداریش دەدات کە دواى تەواوبوونی ماوەى دیاریکراو، هەر جۆرە سەرپێچییەکى مانەوە بەپێى ڕێنمایی ژمارە (1ـى ساڵى 2021) مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.