وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، هاووڵاتییەکیان بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند نووسینێکی نەگونجاو لەبارەی زیارەتکارانی شیعە دەستگیر کردووە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.
ڕۆژی هەینی 24ـی نیسان، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: هاووڵاتییەک بە ناوی (عمر الجمال) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) چەند پۆستێکی نەگونجاوی دەربارەی زیارەتکارانی شیعە بۆ مەزارە پیرۆزەکان کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: مافی ئازادی نووسین و گوزارشتکردن لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان لە هەرێمی کوردستان پارێزراوە و نابێ ئەو ئازادییە تەشهیری بۆ هیچ پێکهاتەیەکی کۆمەڵگە تێدابێت و ئاشتی کۆمەڵایەتی بشێوێنێ، بە پێچەوانەوە سەرپێچیکار بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر یاسا.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، لەسەر ئەو بنەمایە ناوبراو لە لایەن پۆلیس و لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر گیرایە بەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.