Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 21:42

وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ لە هەرێمی كوردستان دیاری كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی وادەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان دیاری كرد.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی پەروەردە تاقیكردنەوەكان بەمشێوەیە دەبن: تاقیكردنەوەكانی پۆلی یەكەم و دووەم و سێیەمی بنەڕەتی لە رۆژی 2/5 ئەنجام دەدرێت و لە 6/5 كۆتایی دێت، تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان لە رۆژی 10/5 تاكو 20/5 ئەنجام دەدرێن.

دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردە:

هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەزری دووەم خولی دووەم، پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-

بۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی

هەولێر - سلێمانی - دهۆک - گەرمیان - هەڵەبجە - سۆران - ڕاپەڕین - زاخۆ

بابەت / هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن

​سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومی و ناحکوومی (سیستەمی وەزارەتی پەروەردە) ئاگادار بکەنەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان و پەیمانگەکان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

​1-  هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم، پۆلەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم)ی بنەڕەتی لە ڕێکەوتی 2/5/2026 تا 6/5/2026 ئەنجام دەدرێت.

​2-  تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی 10/5/2026 تا 20/5/2026 ئەنجام دەدرێت.

​3-  تاقیکردنەوەی کرداری قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە ڕێکەوتی 5/5/2026 تا 7/5/2026.

​4-  تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی 15/6/2026 تا 1/7/2026 ئەنجام دەدرێت.

​5-  تایبەت بە تاقیکردنەوەی پەیمانگەکان:-

أ- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی یەکەم لە ڕێکەوتی 9/5/2026 تاكو 20/5/2026 ئەنجام دەدرێت.

ب- تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ خولی دووەم لە ڕێکەوتی 14/6/2026 تاکو 20/6/2026 ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.