Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 12:34

پەیامی سەرۆک بارزانی لە 32ـەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و كارمەندانی گۆڤاری گوڵان و خوێنەرانیان دەکات و ڕایگەیاند، گۆڤاری گوڵان هەمووكات هەوڵیداوە گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان قووڵتر بكاتەوە.

 

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

 

پەیامی سەرۆک بارزانی لە سی و دووەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان سەرنووسەر و كارمەندانی ستافی گۆڤاری گوڵان،

بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و تەواوی كارمەندانی گۆڤاری گوڵان و خوێنەرانتان دەكەم.

گۆڤاری گوڵان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، ڕێچكەیەكی جیاوازی لەناو ڕۆژنامەگەریی كوردیدا پیادەكردووە و، بەردەوام مینبەرێكی گرنگ بووە بۆ كۆكردنەوەی بیروبۆچوونی جیاوازی دەستەبژێرانی ناوخۆی كوردستان و عێراق و دەرەوە، هەمووكات هەوڵیداوە لەسەر بنەمای پاپەندبوون بە پڕانسیپە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان و ڕێزگرتن لەكۆی نەتەوەو ئایینە جیاوازەكانی كوردستان، گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان قووڵتر بكاتەوە.

سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم، هیوادارم هەردەم پابەندی پڕەنسیپەكانی بیری نەتەوەیی و نیشتمانی بن و، لە ئاست داخوازیی خەڵك و گۆڕانكارییەكانی سەردەم بن و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

 

مسعود بارزانی

22ی نیسانی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.