تۆری هەواڵی ئێن بی سی نیوز ڕایگەیاند، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە کۆتایی مامەڵەکاندا بۆ ماوەیەکی کورت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی و ئاستی 101 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، نرخەکان ڕوویان لە دابەزین کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی ئێن بی سی نیوز، دوای پەیامەکەی ترەمپ، نرخەکان بۆ دەوروبەری 98 دۆلار دابەزین، ئەوەش دوای ئەوەی پێشتر بەهۆی هەڵکشانی گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکانەوە نرخەکان گەیشتبوونە لووتکە.
هاوکات، نەوتی خاوی ئەمریکیش پێش ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە گەیشتە نزیکەی 95 دۆلار، بەڵام دواتر بۆ ئاستی 88 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.