ئێوارەی ئەمڕۆ دووشهممه، روداوێکی تەقەکردن لە قەزای رزگاریی له سنووری گهرمیان ڕوویدا و له ئهنجامدا دوو کەس برینداربوون، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانیش وردەکاری روداوەکە دەخاتەڕوو و دەڵێت: بەدوای تۆمەتبارەکەوەین.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بههۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە قەزای رزگاریی دوو کەس برینداربوون، كه یەکێک لە بریندارەکان ئەحمەد حاجی فاتمه كه بازرگانی دیاری گەرمیانە و ئەندامی ژوری بازرگانی سلێمانییە
سۆران حەمەغەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، راگەیاند: لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە، گومان دەکەین روداوەکە پەیوەندی بە کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هەبێت.
گوتیشی: تۆمەتبارەکە ناسراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە و هێزەکانمان رێکارەکانیان دەستپێکردوە.
لەبارەی دۆخی بریندارەکانیشەوە، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: دۆخی یەکێکیان جێگیرە، بەڵام یەکێکیان بههۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستی وا دەخوازێت رەوانەی سلێمانی بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.