ئاسایشی هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە رێژەیەكی زۆر دۆلار و یۆڕۆی ساختەی پێ بووە و نیازی وابووە لە بازاڕەكان شاری هەولێر ساغی بكاتەوە.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (ز، ع، ع) مان دەستگیر کرد.
راشیگەیاند: تۆمەتبارەكە بڕی 120 هەزار دۆلار ئەمریکی لە جۆری (100 دۆلاری) ساختە، هەروەها بڕی 24 هەزار و 600 دراوی ساختەی لە جۆری دراوی (200 یۆڕۆ)ی لە لابووە.
ئاسایشی هەولێر هەروەها رایگەیاند: تۆمەتبارەكە بەنیاز بووە لە بازاڕەکانی شاری هەولێر بە هاووڵاتییانی ساغ بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.