Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 23:13

لە قوتابخانەیەکی پارێزگای مەرەش تەقە کرا و زیاتر لە 20 کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناو قوتابخانەیەکی ناوەندی لە پارێزگای مەرەش زیاتر لە 20 کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە، لە نێو قوربانییەکاندا مامۆستایەک و سێ قوتابی هەن.

ڕۆژی چوارشەممە 15ـی نیسان، لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردن لە ناو قوتابخانەیەکی ناوەندیدا لە پارێزگای مەرەش لە کوردستانی تورکیا، چوار کەس کوژران کە سێیان قوتابین و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.

موکەڕەم ئونلوەر، پارێزگاری ناوچەکە ڕایگەیاند: "بەداخەوەین بۆ گیانلەدەستدانی چوار کەس، لە نێو قوربانییەکاندا مامۆستایەک و سێ قوتابی هەن، هەروەها 20 برینداریشمان هەیە".

سەبارەت بە چۆنیەتی دروستبوونی ڕووداوی تەقەکردنەکە، پارێزگار گوتی: "یەکێک لە قوتابییەکان چەند چەکێکی خستووەتە ناو جانتاکەیەوە کە پێمان وایە هی باوکییەتی و هێناویەتی بۆ قوتابخانە، پاشان چووەتە ناو دوو پۆلەوە و بە شێوەیەکی هەرەمەکی تەقەی کردووە".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.