Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 17:10

لە هەورامان مینێك بە گەنجێكدا تەقییەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گوندێكی ناوچەی هەورامان، مینێك بە گەنجێكدا تەقییەوە، ئێستا تەندروستی گەنجەكە جێگیرە و چارەسەری تەندروستی بۆ ئەنجامدراوە.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە هەڵەبجە پێی راگەیاندین: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە شاخی شرام لە نزیک گوندی گەچێنە لە هەورامان، مینێک بە هاووڵاتییەکدا تەقییەوەتەوە و  بەهۆیەوە بریندار بوو.

گەنجەکە ناوی سامی قائید تەمەن 18ساڵە، لە شاخی شرام بە دیاریکراوی لە کەلی ئایشێ، مینەكەی پێدا تەقیوەتەوە.

دوای رووداوەكە دەستبەجێ تیمەکانی نەخۆشخانەی گشتی هەورامان بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە، گەیشتنە لای هاووڵاتییەكە، دەركەوت بەهۆی تەقینەوەی مینەكە دەستی برینداربووە لەگەڵ دەم و چاو و رووخساری.

دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، هاووڵاتییەكە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی هەورامان و هەموو ڕێکارە چارسەرییەکانی بۆ ئەنجامدرا.

فۆتۆ: ساتی تیماركردنی ئەو گەنجەی مینەكەی پێدا تەقیوەتەوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.