Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 13:14

تاران: نەگەیشتن بە ڕێککەوتن لە یەکەم خولی دانوستاندا چاوەڕوانکراو بوو

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تەنها لە یەک دانیشتنی دانوستاندا کارێکی چاوەڕوانکراو نەبووە. ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە خولی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەبێ ڕێککەوتن کۆتایی هات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ دەستەی پەخشی فەرمیی وڵاتەکەی (IRIB) ڕایگەیاند: "ئاساییە لە سەرەتاوە چاوەڕێی ئەوەمان نەدەکرد لە یەک دانیشتندا بگەینە ڕێککەوتن؛ هیچ کەسێک چاوەڕوانییەکی لەو شێوەیەی نەبووە."

ئیسماعیل بەقایی ئاماژەی بەوەش کرد، تاران متمانەی هەیە، پەیوەندی و هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ پاکستان و دۆستەکانی تریان لە ناوچەکەدا، سەبارەت بەم پرسە بەردەوامییان دەبێت.

ئەم هەڵوێستەی تاران وەک وەڵامێکی ناڕاستەوخۆ دێت بۆ لێدوانەکانی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، کە پێشتر ڕایگەیاندبوو دانوستانەکان بێ ئەنجام بوون و واشنتۆن "کۆتا و باشترین پێشنیاری" خۆی خستووەتە ڕوو. لە کاتێکدا ئەمەریکا جەخت لە پرسی چەکی ئەتۆمی دەکاتەوە، تاران هێشتا وەک پرسێکی ئاڵۆز دەڕوانێتە دانوستانەکان کە پێویستی بە کات و گفتوگۆی زیاتر هەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.