به‌رپرسانی باڵای واشنتۆن ره‌تیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا رازی بوو بێت سزاكان له‌سه‌ر پاره‌ی بلۆككراوی ئێران هه‌ڵبگرێت، له كاتێكدا میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكا رازی بووه به‌و داواكارییه‌ی ئیران .
ئاژانسی فرانس پرێس و کەناڵی سی بی ئێس نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوییان كردووه‌ته‌وه: واشنتۆن ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه كه ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕێت كه سەروەت و سامانی بلۆككراوی ئێران ئازاد بکات و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م بابه‌ته له ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندنی باڵای دانوستانی ئاگربه‌ست ده‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا میدیا ناخۆییه‌كانی ئێران بڵاوییان كردووه‌ته‌وه، ئه‌م بابه‌ته به‌لای ئێران گرنگه و یه‌كێكه له داواكارییه‌كانی ئێران بۆ دانوستانی ئاگربه‌ست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.