Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 16:15

کەرکووک بەهۆی پێشبڕکێی دوو مێرمنداڵەوە مامۆستایەک گیانی لەدەستدا و بکوژەکان دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەهۆی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلەوە لە سنووری کەرکووک، مامۆستایەکی گەنج بووە قوربانی و دوو مێرمنداڵیش وەک تۆمەتبار دەستگیر کران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە زاری سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو لە ناحیەی لەیلان، ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆ ڕوویدا. دوو مێرمنداڵ کە تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 16 ساڵدایە، خەریکی پێشبڕکێی ئۆتۆمبێل بوون؛ لە ئەنجامدا یەکێکیان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و گەنجێکی تەمەن 28 ساڵانی شێلاوە کە پیشەی مامۆستا بووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی سەرچاوەکە، مێرمنداڵەکان بێ ئەوەی هیچ هەوڵێک بۆ گەیاندنی مامۆستا شێلدراوەکە بە نەخۆشخانە بدەن یان لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە، لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتوون، بەڵام دواتر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە توانرا دەستگیر بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.