فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاویکردەوە، تیمە تەکنیکییەکانی هێزی ئاسمانی پشکنینی کۆتایی و ئامادەکارییەکانی پێش فڕین بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری (B-2 Spirit) ئەنجام دەدەن.
ئەم هەنگاوەی سوپای ئەمریکا وەک ئامادەکارییەک دێت بۆ دەستپێکردنی ئەرکێکی سەربازی لە چوارچێوەی پشتگیریکردن لە ئۆپەراسیۆنی (Epic Fury) کە لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت.
فڕۆکەی (B-2 Spirit) کە بە "بۆردومانکەری ستێڵس" ناسراوە، یەکێکە لە پێشکەوتووترین و گرانبەهاترین فڕۆکە ستراتیژییەکانی جیهان، کە توانای هەیە بەبێ ئەوەی لەلایەن ڕادارەکانەوە هەستی پێ بکرێت، ئەرکە دوورمەودا و هەستیارەکان جێبەجێ بکات.
بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە لە کاتێکدایە، کە ناوچەکە لەژێر گرژییەکی سەربازیی ئاشکرادایە و واشنتۆن لە ڕێگەی ئەم ئۆپەراسیۆنانەوە دەیەوێت پەیامی ئامادەیی هێزەکانی بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بگەیەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.