Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 01:30

وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کارەبای سۆران و ڕاپەڕین بڕا

کوردستان TV
100%

وەزارتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کارەبای سۆران و ڕاپەڕین بڕا بەڵام تیمەکان لە هەوڵی ئەوەن بە زووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەری بکەن.

ئەمشەو یەکشەممە، 5ـی نیسان وەزارتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: هاووڵاتییانی ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەڕینی ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەدا، تەزووی کارەبا لەو دوو ناوچەیە بڕاوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەت سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری کێشەکە بۆ ئەوەی بە زووترین کات چارەسەری بکەن. ئاماژە بەوەش کراوە کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتییان.

وەزارەتی کارەبا جەختی کردەوە کە لە کاتی هەر پێشهاتێکی نوێ یان گەڕانەوەی کارەبا، ڕاستەوخۆ ڕای گشتی ئاگادار دەکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.