دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە ئەو وادەیەی كە بۆ ئێران بە مەبەستی رێككەوتن و كردنەوەی گەرووی هورمز دیاری كردبوو، درێژی كردەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) نووسیویەتی "دوایین وادە تا كاتژمێر 8:00ی شەوی رۆژی سێشەممەیە".
دوایین وادەكەی ئەمجارەی سەرۆكی ئەمریكا (بە كاتی كوردستان) دەكاتە كاتژمێر 3ی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەر ئەمڕۆ یەكشەممە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی (فۆكس نیوز) رایگەیاندبوو: پێموایە دەتوانین لەگەڵ بەرپرسانی ئێران رێككەوتن بكەین، بەڵام ئەگەر رێك نەكەوتین لە هەموو شتێكیان دەدەین.
ترەمپ جەختی كردبووەوە كە ئەگەر لەگەڵ ئێران رێككەوتن نەكەن، وێستگەكانی كارەبا و پردەكان لە ناوخۆی ئێران وێران دەكەن.
بەهەمانشێوە پەیامێكی ئاراستەی بەرپرسانی ئێران كردبوو و رایگەیاندبوو: رێككەوتن بكەن و گەرووی هورمز بكەنەوە، ئەگینا رەوانەی دۆزەختان دەكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.