دەوڵەتی ئیمارات بە فەرمی داوای لە حکوومەتی سووریا کرد، ئاسایش و پاراستنی تەواو بۆ باڵیۆزخانەکەی و سەرجەم کارمەندەکانی لەو وڵاتە دابین بکات. ئەم هەڵوێستەی ئیمارات دوای ئەوە دێت کە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە دیمەشق ڕووبەڕووی چەند هێرش و دەستدرێژییەک بووەتەوە.
حکوومەتی ئیمارات داواشی کردووە کە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و ورد لەبارەی بارودۆخ و هۆکارەکانی ئەو هێرشانە بکرێت بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن. جەختیشی کردووەتەوە کە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان ئەرکی یاسایی و نێودەوڵەتی حکوومەتی سووریایە و دەبێت ڕێگری لە هەر کارێکی تێکدەرانە بگرێت کە گیانی دیپلۆماتکاران و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە بخاتە مەترسییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.