Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 00:51

ترەمپ: هێشتا ئامادە نین ڕایبگەیەنین چی دەکەین ئەگەر زیان بە فڕۆکەوانە ونبووەکە بگات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنەAFP
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت لە زاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کە لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا ڕایگەیاندووە، هێشتا ئامادە نییە جۆری وەڵامدانەوەی ئەمریکا دیاری بکات لە ئەگەری بەرکەوتنی هەر زیانێک بەو ئەندامەی تیمی فڕۆکە جەنگییەی لە ئاسمانی ئێراندا خرایە خوارەوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ترەمپ ڕوونی کردووەتەوە کە ناتوانێت لێدوان لەسەر ئەو هەنگاوانە بدات کە لەوانەیە بگیرێنەبەر ئەگەر هێزەکانی ئێران بگەنە ئەو فڕۆکەوانەی فڕۆکەکەی تێکشکێنراوە.

سەبارەت بە ئەگەری دەستبەسەرکردن یان زیانگەیاندن بە فڕۆکەوانەکە، ترەمپ وتی: هیوادارین شتی وەها ڕوونەدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.