ئەمڕۆ، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە میانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی، بەڵێنی دا کە وڵاتەکەی بە هاوکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە تێکشکاندنی حزبوڵای لوبنان و ڕژێمی ئێران.
نەتەنیاهۆ دووپاتی کردەوە کە ئیسرائیل لە هەوڵەکانی بۆ لاوازکردنی تواناکانی حزبوڵا و لێدانی بنکە و دامەزراوەکانی ئێران سڵ ناکاتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە بە هەماهەنگییەکی تەواو لەگەڵ واشنتن بەڕێوەدەچن بە مەبەستی نەهێشتنی هەڕەشە ئەمنییەکان لەسەر ئیسرائیل و ناوچەکە.
ئەم لێدوانانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتوونەتە لوتکە و زیاتر لە مانگێکە ئیسرائیل و ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی فراوانیان بۆ سەر بنکە و دامەزراوەکانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە دەستپێکردووە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن تارانەوە و تێکچوونی باری ئابووریی جیهانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.