Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 02:08

زێلێنسکی: ئامادەین هاوکاریتان بکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دەتوانێت هاوکاری بکات لە کردنەوەی گەرووی هورمز، کە بەهۆی داخستنی لەلایەن ئێرانەوە بووەتە هۆی دروستبوونی پشێوی لە ئابووری جیهانیدا.

زێلێنسکی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە تا ئێستا داوای فەرمییان لێ نەکراوە بۆ دەستوەردان، بەڵام لە میانی سەردانەکانیدا بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هەر جۆرە هاوکارییەکی بەرگری دەربڕیوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (X)، پێشنیاری "کۆنترۆڵکردنی یەکلایەنەی گەرووەکە"ی کرد و ئەوەی بە ئەزموونی وڵاتەکەی لە دەریای ڕەش شوبهاند، کاتێک توانییان ڕێڕەوی کەشتیوانی بکەنەوە و ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بخەنە خوارەوە کە هاوشێوەی ئەو درۆنە ئێرانییانەن کە لە هێرشەکانی سەر ناوچەی کەنداو بەکاردەهێنرێن.

ئەم دەستپێشخەرییەی زێلێنسکی لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو سەردانی چەند وڵاتێکی ناوچەکەی کرد و ڕێککەوتنی بەرگریی لەگەڵ قەتەر و سعودیە واژۆ کرد. ئۆکرانیا دەترسێت بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران، بایەخی جیهان بۆ جەنگی وڵاتەکەی لە دژی ڕووسیا کەم بێتەوە، بۆیە دەیەوێت لە ڕێگەی ئەزموونی سەربازیی خۆیەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی درۆنەکان، ڕۆڵێکی کارا لە پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکاندا بگێڕێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.