دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رەخنەی توندی لە حكوومەتی فرەنسا گرت بەوەی كە وەك پێویست هاوكاری نەكردوون، جەختیشی كردەوە كە ئەم كارانەی فرەنسا لەبیر ناكەن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) رایگەیاند "فرەنسا ڕێگەی بەو فڕۆکانە نەدا کە کەرەستەی سەربازییان هەڵگرتبوو و بەرەو ئیسرائیل دەڕۆیشتن بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێپەڕن".
سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستەكەدا هەروەها ڕەخنەی توندی لەم بڕیارە گرت و فرەنسای بە "زۆر ناهاوکار" وەسف کرد كە ئەم كەرەستە سەربازییانە بۆ لەناوبردنی بكوژەكەی ئێران بۆ ئیسرائیل دەنێردران.
لە كۆتاییدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی هەرگیز ئەم هەڵسوکەوتەی فرەنسا لەبیر ناكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.