Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 06:13

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ـی ئادار، بەرێوەبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا لەگەڵ دابارینی نمەباران لەزۆربەی ناوچەکان هەروەها بەفربارینێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا. لەکاتەکانی نیوەرۆ تاکو ئێوارە ئەگەری تاوەباران و بروسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا وەک (سنووری پارێزگای دهۆک وە پارێزگای هەولێر و سنوری ئیدارەی گەرمیان).

هەروەها کەشناسی پێشبینی دەکات: بارانبارین تاکو کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی ببێت لەگەڵ ئەگەری تەرزە لەم سنوورانە. بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچە جیاجیاکان. پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی سێشەممە، 31ـی ئادار بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان لە نیوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارینی نمەباران لە ناوچە جیاجیاکاندا، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوەباران و بروسکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکووک وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت، شایانی باسە لەم جۆرە کەشە ئەگەری تەرزەبارین دەکرێت. پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت. 

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دووشەممە سێشەممە
هەولێر 16 13
سلێمانی 13 12
دهۆک 12 13
هەڵەبجە 12 13
زاخۆ 12 14
گەرمیان 18 17
سۆران 12 13
پیرمام 12 16
حاجی ئۆمەران 4 2
چەمچەماڵ  14 14

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.