Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:14

نێچیرڤان بارزانی نامه‌يه‌كى لە شای ئوردنەوە پێگەیشت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامه‌يه‌كى لە خاوەنشکۆ شا عەبدوڵای دووەم کوڕی حوسێن، شای شانشینی ئوردنی هاشمییەوە پێگەیشت.

لە نامه‌كه‌يدا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى خۆى و شانشينى ئوردنى پێشكه‌ش به‌ نێچيرڤان بارزانى و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى شه‌هيدانى هێرشه‌ درۆنييه‌كه‌ى 24ى ئه‌م مانگه‌ى سه‌ر سۆران كرد و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.

خاوه‌نشكۆ شای ئوردن هەروەها بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە دوێنێ ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک به‌ ئامانج گرت، هەروەها جه‌ختى لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.